، شەوق ئیبراهیم شرۆڤەکاری کاروباری سووریا جەختی کرد کە شیعەکان لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشق بەرەوڕووی هەڕەشە و سزادان بوونەتەوە بە شێوەیەک کە ژمارەیەک لە حسێنیەکانیان ئاگر دراون.
ناوبراو زیادی کرد کە دانیشتووانی ئەو ناوچە بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەڕەشە دەکرێتە سەریان. شیعەکانی عێراق و جیهان ئەبێ لە ئەم قۆناغە هەستیارەدا بجنە هانای شیعەکانی سووریاوە. عەلەویەکان لە پاڵ شیعەکان لە دژی جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمە وەستاونەتەوە.
پێشتریش ڕاپۆرت درابوو کە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزیە فیرقەییەکان لە دەڤەری دیمەشق و ناوچەی زەینەبیە دوابەدوای قسە هاندەرانەکانی پێش نوێژی هەینی لە ناوچەی شارۆچکەی حوجەیرە، بووە هۆی هاندانی ڕاشكاوانە لە دژی شیعەکان لە ناوچەی زەینەبیە.
شرۆڤەکاری کاروباری سووریا سەبارەت بە چڕ بوونەوەی هەڕەشەکان لەسەر شیعەکانی ناوچەی زەینەبیەی ئەو وڵاتە هۆشداریی دا.
Your Comment