مەنیر کارالئۆغڵوو جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر سەبارەت بە هاوکارییە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ئێکۆ، وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا بەپێی دۆستی و برایەتییە و ئەو پەیوەندییانە نە بەپێی ویست، بەڵکوو حاشاهەڵنەگرە؛ چونکە ەئو دووەە مێژوو، فەرهەنگ و جوگرافیای هاوبەشیان هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پەیوەندیی باشی ئەنقەرە و تاران، سەبارەت بە هاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵات وتیشی: لە ئێستادا مەودایەکی دوورمان هەیە لە نرخی دیاریکراوی مامەڵەی بازرگانی لە لایەن سەرۆکانی تورکیا و ئێران. لە کاتێکدا ئێران و تورکیا بە کامڵكردنی دەرفرایەتییەکانی یەکتری، دەتوانن پێداویستی و کەمایەسییە بەرامبەرەکانیان چارەسەر و ئاستی بازرگانی دەرەوەییان بەرزتر بکەنەوە.
کارال ئۆغڵوو زیادیشی کرد: بۆ نمونە تورکیا لە بواری وزەدا بەرەوڕووی کەمایەسییە، لە کاتێکدا کە ئێران دەفرایەتییەکی باڵای لەو بوارەدا هەیە و تورکیاش لە پیشەسازی و تەکنۆلۆژیادا پێشکەوتی بەرچاوی بووە و ئێرانیش دەتوانێ لەو بازرگانی و توانستە بەهرە ببات.
Your Comment