١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٣٠
Source: Mehrnews
ئێران لە هەفتەیەکدا کە تێپەڕی؛ گرینگترین گۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئێران

هەفتەیەک کە تێپەڕی بۆ ئێران پڕ بوو لە ڕووداوی سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی؛ ڕووداوگەلێک کە هەر یەکە لە گۆشەیەک لە وڵات ڕووی دا، ئەم ڕاپۆرتە وێنەیەکی ڕوون لە دۆخی ئێران لە ئاستی ناوخۆیی و هاوکاری دەرەکی پێشکەش دەکات.

 هەفتەیەک کە تێپەڕی بۆ ئێران پڕ بوو لە ڕووداوی سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی؛ ڕووداوگەلێک کە هەر یەکە لە گۆشەیەک لە وڵات ڕووی دا، ئەم ڕاپۆرتە وێنەیەکی ڕوون لە دۆخی ئێران لە ئاستی ناوخۆیی و هاوکاری دەرەکی پێشکەش دەکات.

یاریە ئاسیاییەکان و درەوشانەەوەی کاروانی ئێران لە بەحرەین بە میدالیای ڕەنگاوڕەنگەوە

کاروانی ئێران لەژێرناوی باڵوێزانی هیوا، لە سێهەمین خولی یاریە ئاسیاییەکانی گەنجان لە بەحرەین بە وەدەست هێنانی 76 میدالیا بەشداری کرد و کۆتایی هێنا بە کاری خۆی و بووە چواەمی ئاسیا.

ئێران چووە ڕیزی هاوکاری سێ لایەنەی ڕێگای ئاسنی لەگەڵ ئەفغانستان و تورکیا

ئێران بە واژۆی ڕێککەوتننامەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ ئەفغانستان و تورکیا بۆ گەشەی ڕێگای ئاسنی و تۆکمە کردنەوەی ترانزیتی بار، ڕۆڵی چالاکی لە بەرز کردنەوەی ئاستی ڕێگا ئاسنیەکانی ناوچەکەی لە ئەستۆ گرت. بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، ئێران لە پاڵ دیکەی هاوبەشەکان، سەرچاوە تەکنیکی، دارایی و مرۆییەکان بۆ گەشەی ڕێگای ئاسنی خاف-هەرات و درێژەی تا مەزار شەریف پێک دەهێنێت.

تۆکمە کردنەوەی بازرگانی سنووری ئێران و پاکستان بە داهێنانی گواستنەوەی جادەیی و ڕێگای ئاسنی

ئێران بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی هاوکاری ترانزیتی ناوچەیی لەگەڵ پاکستان، هەولگەلێکی بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان و نوێ کردنەوەی ڕێگای ئاسنی ڕاگەیاندووە.

ئێران میوانداری مانۆڕی دژە تیرۆریزمی ڕێکخراوی شانگهای دەبێت

ئێران دەبێتە میوانداری مانۆڕی هاوبەشی دژە تیرۆریزمی ڕێکخراوی شانگهای لە ساڵی 2025، ڕووداوێک کە ڕۆڵی ڕەە لە گەشەی تاران لە ئاسایشی ناوچەیی و هاوکاری چەند قۆڵی بەرچاو دەکاتەوە. ئەو مانۆڕە بڕیارە لە ڕۆژی چوارەمی دیسەمبەر لە نزیکی تەبرێز بەڕێوە بچێت و ناوەندە هەواڵگری و ئەمنیەکانی سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوی شانگهای تێیدا بەشدارری بکەن.

کۆبوونەوەی توێژینگەی ئێران و ڕووسیا بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی فیکری و ستراتیژی

کۆبوونەوەی هاوبەشی ناوەندی خوێندنەوە سیاسی و نێودەوڵەتیەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و دامەزراوەی خوێندنەوەی وڵاتانی بەرژەوەندی هاوبەشی ڕووسیا بە جەختی بەشداربووان لەسەر پێداویستی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی هەڵکەوتەکانی دوو وڵاتەکە بەڕێوە چوو.

سەعید خەتیب زادە سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوەی سیاسی و نێودەوڵەتیەکانی وەزارەتی دەرەوە شرۆڤەیەکی لە دۆخی ئێستا لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی پێشکەش کرد و پێداویستیەکانی پێوەندی ئێران و ڕووسیا و وڵاتانی باشووری لە ئەم دۆخەدا هێنایە ئەژمار.

ئێران ڕێکخراوی نەتەوەیی ژیری دەستکردنی دامەزراند

مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کردنەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیی ژیری دەستکردی پەسەند کرد کە بڕیارە لە ژێر چاوەدێری سەرۆک کۆمار چالاکی بکات .

کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕێکخراوی ئێکۆ لە تاران

چوارەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری ئێکۆ ڕۆژی سێشەمە لە تاران بەڕێوە چوو. مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەو کۆبوونەوە لەسەر زەروورەتی پێکهێنانی چوارچێوەیەکی ئەمنیەتی ناوچەیی یەکپارچە و سەقامگیر بۆ پاڵپشتی لە سەقامگیری و گەشەی ئابووری جەختی کرد.

دەسپێکی گەشتی تاقی کردنەوەیی فڕۆکەی باری "سیمورغ" چێ کراوی ئێران

ئێران گەشتی تاقی کردنەوەیی فڕۆکەی باری خۆجەیی سیمورغی دەست پێکردووە. ئەو کارە خاڵی وەرچەرخان لە پیشەی ئاسمانی ئێرانە. فڕۆکەی باری سیمورغ دەتوانێت 6 تۆن بار لە مەودای 3900 کیلۆمەتری بگوازێتەوە.

کۆتایی هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان

هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە شاری سنووری مەریوان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کۆتایی و ناساندنی براوەکان کۆتایی هات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha