١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٧
Source: Mehrnews
هاوپەیمانییەکی درۆ و وڵاتێکی پارچە کراو؛ داهاتووی سووریا چ دەبێت؟

ڕووخانی بەشار ئەسەد لە دیسەمبەری 2024، سووریای بردە نێو قۆناغێکی نوێی سیاسیەوە؛ سەردەمێک کە ئەحمەد شەرع، ڕاسپاردەیی بووژانەوەی یەکگرتوویی نەتەوەیی و گەڕاندنەوەی سەروەری لێک ترازاوی ئەو وڵاتە پێناسەی کردووە.

 دوای زیاتر لە پەنجا ساڵ دەسەڵاتداری بنەماڵەی ئەسەد، ڕووخانی بەشار ئەسەد لە دیسەمبەری 2024 کۆتایی خولێکی دەسەڵاتداری میراتی بوو، بەڵام وڵاتێکی لێک ترازاو و کۆمەڵگایەکی برینداری بەجێ هێشت. ئەحمەد شەرع ئێستا لەگەڵ دژوارترین ڕاسپاردەی مێژووی هاوچەرخی سووریا بەرەوڕوویە: پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو کە رەنگدانەوەی هەمەڕەنگی ئێتنیکی و ئایینی ئەو وڵاتە بێت.

شەرع لە مارسی 2025، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوی دەستوور حکومەتی کاتی پێنج ساڵەیەکی بۆ پێکهێنانی دەستووری نوێ و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی گشتی ڕاگەیاند. کابینەیەکی بریتی لە نوێنەرانی عەلەوی، درۆزی، کورد، مەسێحی و سوننە پێک هات، بەڵام زۆر کەس ئەوە بە هەوڵێکی سیمبولیک وەسف دەکەن؛ چونکوو ئەو وڵاتە لە کردەوەدا بۆ سەر چەند ناوچە دابەش کراوە.

لە باکوور و ڕۆژهەڵات، هێزەکانی هەسەدە هێشتا ئیدارەی ناوچە و سەرچاوە گرینگەکانیان بە دەستەوەیە. ڕێکەوتنی مارسی 2025 بۆ ئاوێتەبوونی پێکهاتەی سەربازی و ناسەربازی ئەو هێزانە لە ناوەندە فەرمیەکانی حکومەت، هەنگاوێکی گرینگ بەڵام پڕ لە کێشە دێتە ئەژمار. لە هەمان کاتدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئۆکتۆبەری 2025 یەکەم هەڵبژاردن دوای رووخانی بەشار ئەسەد بوو، تەنیا لە بەشگەلێک لە وڵات بەڕێوە چو و ناوچەکانی سوەیدا و ناوچە کوردیەکان هێشتا لە دەرەوەی چوارچێوەی هەڵبژاردنەکانن.

لە ئاوەها کەشێکی لەرزۆکدا، ڕۆڵی ئەکتەرە بیانیەکان دیاری کەرە.

تورکیا: پاڵپشتی مەرجدار لە ناوەندی بوونی دەسەڵاتدارێتی لە دیمەشق

ئەنقەرە کە لە ساڵی 2016 توانی خۆی بۆ ڕێگری لە خۆبەڕێوەبەرێتی کورد خستە گەڕ، ئێستا ڕوانگەیەکی کردەیی هەمبەر حکومەتی شەرع گرتووەتە پێش. تورکیا پێشوازی کردووە لە هەوڵی دیمەشق بۆ ک کردنەوەی دەسەڵات لە خۆیدا، بە ئەو مەرجەی کە هیچ جۆرە خۆبەڕێوەبەریەک بە شێوەی فەرمی نەدرێتە کورد. بەم حاڵەوە هەر جۆرە پێدانێکی خاڵی سیاسی بە کوردەکان دەتوانیت ببێتە هۆی دەستێوەردانی دووبارەی تورکیا.

ئەمریکا: لە کۆنترۆڵەوە تا هاوکاری

واشنتۆن وێڕای پاراستنی بوونی سنوورداری سەربازی لە کوردستانی سووریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش، لە ڕەوتی ئاوێتەبوونی هێزە کوردیەکان لە پێکهاتەی حکومی پاڵپشتی کردووە. گەمارۆ ئابووریەکان لە دژی دیمەشق بە شێوەی مەرجدار کەم بووەتەوە تا ڕێگاکانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە هەموار بێتەوە. ئەمریکا هەروەها گفتوگۆ لە نێوان دیمەشق و تێلاڤیڤ سەبارەت بە ئاسایشی سنوورەکانی هێناوەتە ئاراوە و گەڕانەوەی سووریا بۆ هاوپەیمانی ناوچەیی داعشی هەنگاوێک بەرەو ڕەوایی نێودەوڵەتی حکومەتی نوێ وەسف کردووە.

ڕووسیا: پاراستنی بنکەکان، کەم کردنەوەی دزە

بە ڕووخانی بەشار ئەسەد، دزەی کرێملین کەمی کردووە بەڵام مۆسکۆ هێشتا ئەکتەری سەرەکیە. دیداری شەرع و پووتین نیشانەی ویستی دیمەشق بۆ پاراستنی پێوەندی ستراتیژیک لە چوارچێوەیەکی نوێ بوو. ڕووسیا بنکەکانی خۆی لە تەرتوس و حەمیمیم بپارێزێت و لە بەرانبەردا، پاڵپشتی سیاسی و تەکنیکی لە بووژانەوەی ناوەندە ئەمنیەکانی دیمەشق بکات.

وڵاتانی عەرەبی و کەنداوی فارس: گەڕانەوەی سووریا بۆ باوەشی جیهانی عەرەب

بەزینی بەشار ئەسەد بەستێنی بۆ گەڕانەوەی وردە وردەیی سووریا بۆ نێو جیهانی عەرەب خۆش کردووە. عەرەبستان، قەتەر و ئیمارات بە ئامانجی کەم کردنەوەی دزەی ئێران ، پاڵپشتی لە حکومەتی شەرع بە مەرجی چاکسازی حوکمڕانی و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی دەکەن. ئوردنیش ڕۆڵی ناوبژیوانی لە دانوستانە سنووریەکان و گەڕانەوەی پەنابەران دەگێڕێت. ئاستی سەرکەوتنیئ ئەو ڕەوتە پێوەندی بە توانی شەرع لە بەڕێوەبەری ئاڵۆزی ئێتنیکی و خێڵەکی هەیە.


ئیسرائیل: ئاسایشی سنوورەکان لە پێشەوەی یەکگرتووییە

لە حاڵێکدا کە بەرزاییەکانی گولان هێشتا تەوەری کێشەکانە، ئیسرائیل بوونی سەربازی خۆی لە هێڵی سنووری تۆکمەتر کردووەتەوە. تێلاڤیڤ داوا لە دیمەشق دەکات کە باشووری وڵات چۆڵ بکات لە هەر جۆرە هێزێکی دەرەکی. هەندێک بەرپرسی ئیسرائیلی هێشتا دابەش کردنی سووریا بە باشتر دەزانن، بەڵام ڕوانگەی زۆرینە ، قبووڵ کردنی سووریایەکی لاواز بەڵام یەکگرتووە کە ئاسایشی سنوورەکان دەستەبەر بکات.

عێراق: هاوکاری خۆپارێزانە لەگەڵ دیمەشق

بەغدا بە تێگەییشتن لە مەترسیە ئەمنیەکان بەهۆی ناسەقامگیری سووریا، روانگەیەکی خۆپارێزانە و هاوئاهەنگی گرتووەتە پێش. هاوکاری سنووری و هەواڵگری نێوان دوو وڵاتەکە درێژەی هەیە، بەڵام بوونی گرووپە شیعەکان و هەستیاریەکانی هاوپەیوەند بە بارەکان لە دیمەشق و حەلەب، هێشتا بۆ عیراق هۆی کێشەیە. پرسی کوردیش هاوسەنگی پێوەندی بەغدا لەگەڵ دیمەشق و ئەنقەرەی پێچراوتر کردووەتەوە.

کێشە ناوخۆییەکان و هەلە دەرەییەکان

سووریا لە سەردەمی ئەحمەد شەرع لە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژووییدایە. سەرکەوتن یان شکستی ئەم خولە پێوەندی بە دوو هۆکارەوە هەیە:

1. بڕیاری هێزە دەرەکییەکان بۆ پاڵپشتی یان لاواز کردنەوەی حکومەتی ناوەندی.

2. توانی شەرع بۆ گۆڕینی ئاگربڕی لەرزۆک بە پەیمانی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی نوێ.

Your Comment

You are replying to: .
captcha