١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٦
Source: Mehrnews
هێزەکانی تورکیا سێ بنکەی گەورەی سووریا داگیر دەکات

تورکیا و سووریا خەریکی لێکدانەوەی پەیمانێکی بەرگری بەربڵاون کە بتوانن هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بە شێوەی فەرمی لە سێ بنکەی گەورەی سەربازی لە خاکی سووریا جێگیر بکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدل ئیست ئای، ڕۆژی هەینی 49 خوێندکاری سەبازی سووریا، خوێندنی خۆیان لە زانکۆی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی تورکیا دەست پێدەکەن. ئەو هەوڵە بەشێک لە ڕێککەوتنی سەربازی نێوان دوو وڵاتەکەیە کە لە مانگی ئووت واژۆی کرا و ڕێگای هاوکاری پەروەردەیی و ڕاوێژکاریی کردەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: هەندێک یەکەی ئەرتەشی سووریا پەروەردەی سەربازی خۆیان لە وڵاتی ئێمە دەست پێکردووە و لە پادگان و مەیدانە پەروەردەییەکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا کەڵکوەردەگرن.

لە پەروەردەوە تا جێگیر بوون

سەرچاوە ئاگادارەکان بە میدل ئیست ئایان وتووە کە دانوستانەکانی ئەم دواییەی دیمەشق و ئەنقەرە تەنیا بە پەروەردە سنووردار نابێتەدوە، بەڵکوو ئامانج لێی پێکهێنانی چوارچێوەی بەرگری هاوبەشە کە بوونی ڕێکخراوی هێزەکانی تورکیا لە سێ بنکەی سەرەکی سووریا دەگرێتەوە. ئەو بنکەگەلە لەوانەیە لە ناوچەکانی دیمەشق، حومس و دێرەزوور بێت و بڕیارە ڕۆڵی سەرەکی لە بووژانەوەی پێکهاتەی سەربازی سووریا بگێڕن.

بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە، تورکیا تا ئێستا نزیک بە 20 هەزار هێزی لە باکووری سووریا جێگیر کردووە و بەدوای ئەوەیە لە ڕێغای ئەو پەیمانە نوێیەوە، بنکەی سەربازی خۆی لە سەرتاسەری وڵات جێگیر بکات.

بووژانەوەی سووریا و گۆڕینی هاوکێشەی ناوچەیی

ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا کە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد بووە سەرۆک کۆمار، بووژانەوەی ئەرتەش و ناوەندە دەوڵەتیەکانی کردووەتە یەکمایەتی بکارەکانی خۆی. ناوبراو دوای هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق و سوەیدا لە مانگی ژووییە، بە شێوەی فەرمی داوای یارمەتی سەربازی لە تورکیا کرد.

شرۆڤەکارانی پێیان وایە کە جێگیر کردنی هێزەکانی تورکیا لە باشوور و ناوەندی سووریا، نەک یارمەتیدەری بووژانەوەی ئەرتەشی ئەو وڵاتە دەبێت، بەڵکوو هاوکێشەی دەسەڵات لە بەرانبەر ئیسررائیل و گرووپە میلیشیا ناوخۆییەکانیش دەگۆڕێت.

ڕۆڵی ئەمریکا و ئیسرائیل

ئەمریکا کە لە مانگەکانی ڕابردوو گەمارۆکانی سەر سووریای هەڵوەشاندووەتەوە، داوای لە تورکیا و ئیسرائیل کردووە تا بۆ ڕێگری لە تێکهەڵچوونی نەخوازراو لە خاکی سووریا، ڕێكاری هاوئاهەنگی سەربازی پێک بهێنن. بەم حاڵەوە، نیگەرانی لە سەرهەڵدانی پێکدادانی لە ناکاو لە نێوان هێزەکانی تورکیا و ئیسرائیل هەر هەیە.

هەنگاوی نوێ لە ڕێگای یەکگرتوویی

بە بڕوای جاوەدێران، ناردنی خوێندکارانی سەربازی سووریا بۆ تورکیا و دانوستان سەبارەت بە جێگیر کردنی هێزی تورک لە خاکی سووریا، نیشانەیەکی ڕوون لە گواستنەوەی پێوەندی دیمەشق و ئەنقەرە لە قۆناغی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی بۆ قۆناغی هاوپەیمانی سەربازیە؛ ڕەوتێک کە دەتوانێت شێوەیەکی نوێ لە سیستەمی ئەمنیەتی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێک بهێنێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha