شوێنگیریەکان نیشانی دەدات هەواڵی بڵاو کراو سەبارەت بە ناردنی پەیامێک لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئێران، ڕاست نییە.
پێشتر، مێدیایەکی عێراقی کە پێشینەی پێکهێنان و بڵاو کردنەوەی ناوەرۆکی ناڕاستی هەبووە، پاگەندەی کردبوو کە ئێران لە ڕێگای عومانەوە پەیامێکی لە واشنتۆن پێگەییشتووە؛ پەیامێک کە بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە، پێوەندی بە دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییە ڕاگیردراوەکان لە جوونی ڕابردوو بووە و تێیدا ئەمریکا ویستی خۆی بۆ دەسپێکردنەدوەی گفتوگۆ نوێیەکان و دەستخستنی ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ تاران دەربڕیوە.
ئێران پەیامێکی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان وەرنەگرتووە.
Your Comment