١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٢
Source: Mehrnews
عێراقچی: چاوەڕوانی پەلاماری ئیسڕائیلین؛ ئامادەین وڵامی توند بدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: چاوەڕوانی پەلاماری ئیسڕائیلین؛ ئامادەین وڵامی توند بدەینەوە.

سەید عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: ئێمە لە بەرزترین ئاستی ئامادەیی داین؛
چاوەڕوانی هەر کارێکی سەربزێوانە لە ئیسرائیل دەکەین.
لە ئەگەری چالاکیەکی نوێی ئیسرائیل؛
بە توندی وەڵامی دەدرێتەوە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە وتی: ئێمە ئامادەین بۆ هەر ئەگەرێک و چاوەڕوانی هەڵسوکەوتی دوژمنکارانە لە ڕژێمی زایۆنیستی، ئێمە لە لووتکەی ئامادەیی لە هەموو ئاستەکانداین و ئیسرائیل لە هەر شەڕێکی داهاتوودا تووشی شکستێکی دیکە دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ئەزموونێکی زۆرمان لە شەڕی ئەم دواییە بەدەست هێناوە و مووشەکەکانمان لە شەڕێکی ڕاستەقینەدا تاقیکردۆتەوە. ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی هێرشمان بکاتە سەر، لێکەوتەی ترسناک بۆی دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانمان هەوڵی دا بازنەی شەڕ لە ناوچەکە فراوانتر بکات. ئێمە توانیمان شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بەشێوەیەکی نایاب بەڕێوە ببەین و ڕێگریمان لە بڵاوبوونەوەی لە ناوچەکەدا کرد.

زیادیشی کرد: ڕژێمی زایۆنی بەبێ گڵۆپی سەوزی ئەمریکا نەیدەتوانی شەڕ لە دژی ئێران دەست پێ بکات. ناتانیاهۆ تاوانبارێکی جەنگە و بۆ ناوچەکە سەلمێنراوە کە دوژمنی ڕاستەقینەی ئیسرائیلە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha