شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی ساڵڕۆزی ئۆپەراسیۆنی پەیجێرەکانی ڕژیمی زایۆنی، ڕوو لە بریندارانی ئەو ڕووداوە وتی: دوژمن دەیەویست ئێوە لە مەیدانی شەڕ وەدەر بنێت، بەڵام ئیستا ئێوە بەهێزەوە گەڕاونەتەوە ناو گۆڕەپانەکە. دڵنیا بن کە ئیسرائیل لە ناو دەچێت، چونکە داگیرکەر، ستەمگەر، جەنایەتکار و دەستدرێژکەرە و خەباتگێڕان تا ئازادی لە دژیان شەڕ دەکەن و سەرکەوتن بۆ ئێوەیە.
وتیشی: دوژمن بەدوای لەناوبردنی ڕۆڵی ئێوە لە شەڕدا بوو، بەڵام ئێوە هێشتاش بەردەوامن لە ڕۆڵگێڕانتان و درێژە بە ڕێبازی خۆتان دەدەن، چونکە بەهای کارێک کە ئێوە بە برینداربوونتان ئەنجامتان دا، یەکجار زۆرە و ڕێگەی سەیدولشوهەدا و ڕێبەران درێژە دەدەن.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان پاش تەرکیز خستنە سەر سێ خاڵی گرینگی باشبوونەوە، ڕابوونەوە و بەردەوامی، جەختی کرد: هانتان دەدەم و پێتان دەڵێم کە درێژەی بە ڕێبازی خۆتان بدەن و لاتان وانەبێ کە ئەو کارەی دەیکەن، کارێکی چکۆلەیە.
Your Comment