١٩ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:٠٥
Source: Mehrnews
ئێران: یەکیتی ئەورووپا دەبێ واز لە "سنەپ بەک" بێنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لە کۆنفڕانسی هاوبەشی خۆی لەگەڵ ئەورووپییەکان کرد و وتی: لەو کۆنفڕانسەدا جەخت لەوە کرا کە بۆ ئەوەی یەکیتی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپی ڕۆڵێکی کارا بگێڕن، دەبێ بەرپرسانە بجووڵێنەوە.

 سەید عەباس عێراقچی لە پەیامێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بڵاوی کردەوە، سەبارەت بە کۆنفڕانسی هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپی، ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو کۆنفڕانسێکی ڤیدئۆیی هاوبەشمان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەورووپی و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیتی ئەورووپادا هەبوو.

ڕاشیگەیاند: لەو کۆنفڕانسەدا پرسی گرنگ و لەوان: کشانەوەی یەک‌لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام و هاوکات کشانەوەی لە میزی دانوستان و گرتنەبەری بژێرەی سەربازی لە دژی ئێران، ئەگەری ڕێککەوتن و دانوستان لە کاتی ئامادەیی لایەنی بەرامبەر بۆ ڕێكکەوتنێکی دادپەروەرانەی ناڤۆکی، هاوسەنگ و بە پێوەری بەرژەوەندیی بەرامبەر، خرایە بەر باس.

عێراقچی جەختی لەوەش کرد: بە لایەنی بەرامبەری بەشداربووی کۆنفڕانسەکە ڕاگەیێندرا کە ئەگەر یەکێتی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپی دەیانەوێ ڕۆڵێکی کارا بگێڕن، دەبێ بەرپرسانە بجووڵێنەوە و لە سیاسەتی داڕماوی هەڕەشە و گوشار و لەوان هەڕەشەی چالاک‌کردنی میکانیزمی "سنەپ‌بەک" کە بەرییە لە هەر بنەمایەکی ئەخلاوی و یاسایی، بکشێنەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha