لە درێژەی پێشهاتەکانی ئێستای سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گرووپی نێودەوڵەتیی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵێک بە ناوی “جۆلانی دیمەشقی بەجێهێشت؛ وەزیری بەرگری سووریا تیرۆرکرا” بڵاوکرایەوە و سەرچاوەی سەرەکی ئەم هەواڵە کەناڵی تێلێگرامی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین بوو.
هەروەها ئەم هەواڵە لە یەک کاتدا لە ماڵپەڕ و کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین بڵاوکرایەوە.
دواتر ئەلمیادین هەواڵەکەی سڕیەوە کە پێدەچێت لەبەر نادروست بوونی هەواڵەکە بووبێت.
ئەلمیادین هێشتا ڕوونکردنەوەی نەداوە.
Your Comment