فەداحسێن مالکی بە ئاماژە بە هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران، وتی: ئەو هێرشە لە راستیدا بە نوێنەرایەتی لە ئەمریکاوە بوو. ئەمریکییەکان کاتێک کە لە سەر کورسی دانوستان قسەیەکیان بۆ وتن نەبوو و دەیانزانی براوەی راستەقینە لە دانوستانەکان کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت، دەستیان دایە ئەو هەوڵە نامرۆڤانەیەوە کە بووە هۆی شەهیدن بوونی کۆمەڵێک لێزان و فەرماندەی ئێمەوە و ئەبێ ئێمەش قبووڵی بکەین کە لە هەندێک شوێندا کەم کاریمان هەبووە.
ناوبراو زیادی کرد: بە دیاری کردنی فەرماندە نوێیە بە ورەکان کە ڕێبەری ئێران بە وردبینی و زیرەکییەوە ئەنجام درا، داهێنان کەوتە دەستی ئێران و بە هێرشی سەرکەوتوو بۆ سەر بنکەی ئەلعودەیدەی ئەمریکی لە قەتەر لایەنی بەرانبەر، خێرا شەڕەکەی راگرت. بەو شێوە بوو کە هەمووان تێگەییشتن کە ئێران شەڕ دەست پێناکات بەڵام ئەگەر هەڕەشەی لەسەر بێت ئامادەی بەرگری لە خۆیەتی.
مالیکی سەبارەت بە دۆخی دانوستانەکان ڕایگەیاند: ئێستا لایەنی بەرانبەر و ئەمریکییەکان بەردەوام پەیام دەنێرن و بەدوای دانوستانن. ئێمە بەردەوام جەخت دەکەین کە دانوستان بە بێ دەستەبەر کردنی ڕاستەقینە بێ دەرەنجامە.
هەروەها وتیشی کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان دیداری کرد و هەڵوێستی تیمی دانوستانکاریش ڕوونە کە بە بێ دەستەبەرکاری، ئێران ناچێتە سەر مێزی دانوستان.
Your Comment