بەشی نێودەوڵەتی: سووریا لەم ڕۆژانەدا بەرەوڕووی شەپۆلێکی نوێی شەڕ و پێکدادانی ناوخۆیی وێڕای کوژرانی بەربڵاوی خەڵکی مەدەنی بەدەست تیرۆریستانی ڕژیمی جۆلانییە؛ گۆڕانکارییەک کە بە بەر چاوی هەموو جیهانەوە دەکرێت و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لەبارەیەوە بێدەنگن. بۆیە لەم ڕاپۆرتەدا هەوڵ دەدەین هاوکاتی وەڵامدانەوەی 7 پرسیار، بارودۆخی هەنووکەی سووریا تاوتوێ بکەین:
1. چۆناوچۆن ئاگری پێکدادانەکان لە سووریادا هەڵگیرسا؟
ئاگری ئەم پێکدانانە لە ڕۆژی پێنجشەممە لە پارێزگاکانی عەلەوینشینەکانی لازقیە و تەرتووس کە شوێنی لایەنگرانی بەشارە، لە سەر هێڵی کەناریی دەریای ناوەڕاست لێدرا و سەرچاوە ئەمنییەکان لەو پارێزگایانە ڕایانگەیاند کە هێزێکی ملیشیایی، هێزی سەر بە وەزارەتی بەرگرییان لە نزیکی ناوچەی بەیت عانا لە هاوێری لازقیە کردۆتە ئامانج و لەو پەلامارەدا چەند کەس بریندار بوونە. هەروەها هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی پێشووی سووریا توانیویانە کۆنتڕۆڵی ناوچەگەلێک لە جەبەلە نگرنە بندەستی خۆیان.
هاوکات دانیشتووانی شاری سوەیداش بە وەرێخستنی خۆپیشاندان لە دژی تیرۆریستانی ڕژیمی جۆلانی درۆشمیان هەڵداوە و لە لایەکی ترەوە هێزە ملیشیاکان لە شاری سەنەمین لە پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا لەگەڵ هێزەکانی سەر بە جۆلانی تێهەڵچوونە و شەڕ کێشاویەتییە نزیکیی بنکەی ئاسمانی ڕووسیا.
2. کام ناوچەگەلی سووریا لەو شەڕە تێگلاون؟
ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە پەرەسەندنی شەڕی سووریا لە لازقیە، تەرتووس، سوەیدا و دەرعا ڕاپۆرت دەدەن و هێزەکانی سەر بە بەشار لە ناوچەی قەرداحە، بەیت عانا، دالیە، حەمیمییەم و موختارییە لە دژی تیرۆریستان لە بانیاس، جەبەلە و لازقیە ڕاپەڕیون.
3. کاردانەوەی وڵاتانی ناوچە بەو گۆڕانکارییانە چ بووە؟
تا ئێستا قەتەر، ئۆردۆن، ئیمارات و میسر بە دەرکردنی بەیاننامە، داکۆکیان لە سەقامگیریی سووریا کردووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە عەرەبستان جەختی لە پالپشتیی ڕژیمی جۆلانی کردووە و ڕاپۆرتگەلێک لەبارەی جموجۆڵی سەربازیی تورکیا بۆ پاڵپشتی لە تیرۆریستانی دەسەڵاتداری سووریا بڵاو بۆتەوە.
عراقیش خوازیاری چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ڕێگەی گفتوگۆوە بووە و نیگەرانی خۆی هەمبەر بە تەشەنەی نائارامییەکان لە ناوچەدا دەربڕیوە.
4. ناڕازییان سووریا کێن؟
گرووپە ناڕازییەکانی سووریا لە ماوەی 2 ڕۆژی ڕابردوو بریتین لە: عەلەوییەکان (کە لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی بەشار، لە لایەن تیرۆریستانی ڕژیمی جۆلانی بەرەوڕووی زۆرترین جەنایەت بوونەتەوە)، هێزە بەجیماوەکانی دەوڵەتی پێشوو (جۆلانی زۆر هەوڵی داوە کوردەکانیش لەو کێشەیە بگلێنێت و ڕایگەیاندووە کە بەشێک لە هێزە بەجێماوەکانی دەوڵەتی پێشوو لە باکووری سووریادا جێگرن و فەرماندەی هەسەدە ئەو پاگەندەیەی ڕەت کردۆتەوە) و ڕەوتە تیرۆریستە دژبەرەکان (ئەمان بە هۆی شەڕ و ململانێ بۆ پشکی زیاتر لە دژی ڕژیمی دەسەڵاتدار وەستاون. بۆ وێنە لە سەنەمین "موحسن هەیمەد" کە پێشتر ئەندامی ئیدارەی ئاسایشی سەربازیی سووریا بووە، فەرماندەیی گرووپێکی چەکدار دژی ڕژیمی جۆلانی لە ئەستۆیە).
5. چۆنیەتی هەڵسوکەوتی تیرۆریستان لەگەڵ ناڕازییان؟
ڕاپۆرت و گرتە ڤیدئۆییەکان نیشاندەری بایکۆتی توندئاژۆیانەی ناڕەزایەتییەکانی سووریا لە لایەن تیرۆریستانەوەیە و چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە 5 کۆمەڵکوژیی خودا لە ناوچە کەنارییەکانی سووریادا ڕووی داوە کە لە ئەنجامیدا 163 کەسی مەدەنی و لەوان ژنان و منداڵان کوژراون و زۆربەی کوژراوان ڕۆژی هەینی بەدەستی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری و ڕژیمی جۆلانی بەپەلە لە سێدارە دراون.
هاوکات "الجزیرە" لە کوژرانی 237 کەس لە خەڵکی مەدەنی و هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی پێشووی سووریا هەواڵی دا کە وێڕای خێزانەکانیان پەنایان بردبووە بنکەی حەمیمیەمی ڕووسیا.
6. کاردانەوەی جۆلانی بەو گۆڕانکارییانە چ بووە؟
ئەبوو محەمەد جۆلانی سەرکردەی تیرۆریستیی سووریا شەوی ڕابردوو لە کاردانەوە بە ڕاپەڕین و خۆپیشاندانی جەماوەری لە ناوچە باکورییەکان لە دژی ڕژیمەکەی، وتی: ئێمە ڕێگە نادەین کە ئاشتی ناوخۆیی خەوشەدار بێت و سووریا بەرەو پێش دەچێت و ناگەڕێتەوە.
جۆلانی ئیدعای کرد ئەوانی هێرشیان کردۆتە سەر خەڵکی مەدەنی، دادگایی دەکرێن و وتیشی: دانیشتووانی ناوچە کەنارییەکانی سووریا بەشێکی گرنگی وڵات پێکدێنن و ئەرکی ئێمە پاڵپشتیکردن لەوانە
جەولانی هیزەکانی ڕژیمی پێشووی بە ئاژاوەنانەوە تۆمەتبار کرد و جەختی کرد: ئێمە بەدوای ڕیفۆڕمی وڵاتێکین کە ئێوە پێشتر لەناوتان بردبوو و بەزوویی دادگایی دەکرێن.
7. ڕێکخراوەگەلی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤەکان چ کاردانەوەیەکیان بەو ڕووداوانە بووە؟
ئەو ناوەندانەی سەردەمانێک بەشار ئەسەدیان بە هەڵسوکەوتی دژە مرۆڤانە تاوانبار دەکرد، ئێستا هەمبەر بەو جەنایەتانەی ڕژیمی تیرۆریستی جۆلانی بێدەنگن و لەمناوە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک هەمیشە، تەنیا نیگەرانی دەربڕیەوە و هیچی تر.
342/
Your Comment