٢٧ شوبات ٢٠٢٥ - ٢٠:٢٠
پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە یا نا؟

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەر جۆرە بوونێکی ڕێگای پێوەندی نهێنی لە نێوان ئێران و ئەمریکای ڕەت کردەوە.

  لارسن نۆرمەن هەواڵنێری والێستریت ژۆرناڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس گفتوگۆکەیی لەگەل ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڵاو کردەوە و وتی: گرۆسی خۆی بوارد لە ڕاگەیاندنی کاتی بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی گشتی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، بەڵام وتی: چاوەڕوانی دەکرێت ئەو ڕاپۆرتە لە مانگی جۆزەردان بڵاو بکرێتەوە.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: پێم وایە ئایدیایەکی باشە کە پێش بڵاو کردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە سەردانی ئێران بکەم. بە وتەی ناوبراو، ئاستی گفتوگۆکان و پێوەندی لەگەڵ تاران و وەزیری دەرەوەی ئێران زۆر باشە.

نۆرمەن زیادی کرد: گرۆسی بە من وتی کە تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دەوڵەتی ترامپ سەبارەت بە دۆسیەی ئێران نەبووە. ئێمە هیوادارین ئەو ڕەتوی بگۆڕدرێت.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەر جۆرە بوونێکی ڕێگای پێوەندی نهێنی لە نێوان ئێران و ئەمریکای ڕەت کردەوە.

342/