سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە پرسێ کۆنفڕانسی هاوبەشی لەگەڵ سێرگەی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند: دانوستانەکانمان لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕووسیا لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامە و سەبارەت بە پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، قەفقاز و پرسە نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆمان کرد.
ناوبراو سەبارەت بە پاڵپشتییەکانی ئێران لە بەرەی بەرخۆدان، جەختی کرد کە ئێران بەردەوام دەبێ لەو پاڵپشتیانە و ئامانج و پابەندییەکانی گرووپگەلی بەرخۆدان بە دروست دەزانێت.
وتیشی: سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی ئێران گفتوگۆمان کرد و بڕیار درا و لەوبارەیەوە بە هاوکاریو هاوئاهەنگی لەگەڵ چین و ڕووسیا هەنگاو هەڵگرین و هەر وەک پێشتریش ڕامانگەیاندووە، هەڵوێستی ئێران لە بواری ناڤۆکیدا ڕوون و ئاشکرایە و لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا دانوستان ناکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە گفتوگۆی چڕوپڕی دوو لایەن سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەکان و لەوان هاوکاریی ئابووری و ناوچەیی لە بوارەکانی وزە و ڕێگەی ئاسن و کشتوکاڵ و گەشتیاری، ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە پرسی فەلەستین، هەر دوو وێڕای ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی، پلانی نوێی کۆچاندنی خەڵکی غەزەمان لێکدایەوە و بەزوویی لەوبارەیەوە وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دانشتنیان دەبێت.
زیادیشی کرد: مسکۆ و تاران پێداگرن لە سەقامگیری و ئاسایش و پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی سووریا.
عێراقچی جەختی لەوەش کرد: تا کاتێک کە گوشاری لانیزۆری داسەپێندرابێت، هەلی دانوستانی ڕاستەوخۆی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا لە پرسی ناڤۆکی لە ئارادا نابێت.
342/
