هێزی دەریایی ئەرتەش و هێزی هەوافەزای سپا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە ژێر فەرماندەیی قەرارگای زەڵفەقاری ئەرتەش بە هاویشتنی مووشەکی کرووزی دەریایی و بالستیکی و تەقاندنەوەی سەرکەوتووانەی ئامانجی گریمانەیی لە باکووری ئەقیانووسی هێند، بەڕیوە برد.
ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا شەیخ، وتەبێژی مانۆڕی هاوبەشی زوڵفەقار، ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە هێمای "ئاسایشی پاوەجێ لە سای یەکگرتوویی و هێز" زانی و وتی: هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران وەک باڵی بەهێز و پارێزەری گەلی مەزنی ئێران، نیشانی دا کە بە هەموو هێزەوە وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە.
342/
