٢٣ شوبات ٢٠٢٥ - ١٩:٣٨
یاری دێرینی نەسروڵڵا؛ سەید هاشم سەفیەدین کێ بوو؟

سەید هاشم سەفیەدین کە بە ڕواڵەت زۆر شیوەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵای دەدا، دەمێک ساڵ بوو کە وەک جێنشینی شیمانەیی ئەو سەرنجی ڕای گشتیی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو.

  بەشی نێودەوڵەتی: سەید هاشم سەفیەدین کە بە ڕواڵەت زۆر شیوەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵای دەدا، لە 16 ساڵ لەوە پێشەوە لە لایەن میدیاکانەوە وەک جێنشینی شیمانەیی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا سەرنجی ڕای گشتیی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو. سەید هاشم وەک یاری دێرینی سەیدی شەهیدانی بەرخۆدان لە سەردەمی جیهادەوە تا کاتی شەهیدکرانی لە هێرشی ئاسمانیی زایۆنییەکان بۆ سەر بەیرووت لە 4ی ئاکتەوبردا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕیوەبەریی حزبوڵڵای لە ئەستۆدا بوو.

ساڵە سەرەتاییەکان

سەید هاشم سەفیەدین لە 1964ی زایینی لە گوندێکی باشووری لوبنان لە دایک بوو و لە 1980 وێڕای سەید حەسەن نەسروڵڵا خوێندنی ئایینی لە شاری قوم دەست پێکرد و لەوێ کەوتە ژێر کاریگەریی تیۆری ویلایەتی فەقێی ئیمام خومەینی(رە).

یاری دێرینی نەسروڵڵا؛ سەید هاشم سەفیەدین کێ بوو؟

تەڤڵی حزبوڵڵا بوون

سەید هاشم هەر لە دامەزرانی گرووپی بەرخۆدانی ئیسلامی حزبوڵڵای لوبنان لە ساڵی 1982 تەڤڵی ئەو بزووتنەوەیە بوو و پاش تێپەڕاندنی ڕاهێنانی حەزەوی لە ساڵی 1992ەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕیوەبەریی ئەو گرووپەی کەوتە ئەستۆ و بوو بە یەکێک لە حەوت ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری حزبوڵڵا و هاوکات وەک جێنشینی سەید حەسەن نەسروڵڵا ناوی لێ بڕا.

لە 1994 بوو بە سەرۆکی ناوچەی بەیرووتی حزبوڵڵا و لە 1995 بوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی جیهاد وەک بەرپرسی چالاکییە سەربازییەکانی حزبوڵڵا و لە 1998دا بوو بە بەرپرسی ئەنجومەنی بەڕیوەبەریی. لەو سۆنگەوە بە کەسی دووەم لە بازنەی دەسەڵاتی حزبوڵڵای لوبنان دەهاتە ئەژمار. سەید هاشم لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕیوەبەریی حزبوڵڵا کۆنتڕۆڵ و ئیدارەی هەموو چالاکییە بەڕیوەبەری و ماڵییەکانی حزبوڵڵا و هاوکات داڕشتنی هەندێک ئۆپەراسیۆنی لە ئەستۆ بوو.

یاری دێرینی نەسروڵڵا؛ سەید هاشم سەفیەدین کێ بوو؟

ماستەر بیرمەندی بەرخۆدان

ناوی سەید هاشم لە 16 ساڵی ڕابردووەوە لە لایەن هەندێک میدیاوە وەک جێنشینی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا کەوتە سەر زارانەوە، بەلام بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی ئاگادار ئەم بڕیارە زۆر پێشتر لە لایەن بەرپرسانی باڵای حزبوڵڵا و بەرخۆدانی لوبنانەوە درابوو.

لەوبارەوە بەرپرسێکی پێشووی حزبوڵلا لە ساڵی 2011دا وتبووی کە هەڵبژاردنی سەید هاشم سەفیەدین نزیکەی دوو ساڵ پاش هەڵبژاردرانی سەید حەسەن نەسروڵڵا وەک ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە ساڵی 1992 ئەنجام دراوە و ئەو لە ساڵی 1994 و کاتی بانگهێشت‌کرانی لە قوم لە لایەن سەید حەسەن نەسروڵڵا بۆ بەیرووت و دانرانی وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری حزبوڵڵا کۆنتڕۆڵی تەواوی لایەنە بەڕیوەبەرییەکانی حزبوڵڵای پێدرا و وەک جێنشین وێنا کرا.

بە چەشنێک کە نزیکانی دەڵێن کە ئەو یەکێک لە سێ کەسی جێ متمانەی عماد موغنییە، بەرپرسی باڵای ئەمنیی حزبوڵڵا بوو کە لە ساڵی 2008 لە دیمەشق شەهید کرا. ئەو سێ کەسە بریتی بوون لە سەید حەسەن نەسروڵڵا، نەبیل فارووق و سەید هاشم سەفیەدین.

یاری دێرینی نەسروڵڵا؛ سەید هاشم سەفیەدین کێ بوو؟

لە تیرۆر و گەمارۆوە تا شەهیدکران

سەفیەدین لە ساڵی 2008ی زایینی لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادا دانرا و لە جۆزەردانی 2023دا هەواڵگەلێک لە تیرۆری ئەو لە لوبنان کەوتە سەر زمانان کە دواتر ڕەت کرایەوە. ئینجا لە ئەنجامی هێرشی 6ی پووشپەڕی 2024ی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان، میدیاکان ئەنجامی ئەو هێرشەیان تیرۆری سەید هاشم سەفیەدین ڕاگەیاند.

هەت الە 4ی ئاکتەوبری 2024دا لە ئەنجامی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر زاحیەی بەیرووت کرایە ئامانج و شەهید کرا.