٢٠ شوبات ٢٠٢٥ - ٢٠:٢٤
پزشکیان و شێخ تەمیم قسەی چییان کرد

سەرۆک کۆمار وتی: هەموو دەوڵەتان و گەلانی جیهان دەبێ هەموو هەوڵی خۆیان بۆ بەرگری لە مافی خەڵکی فەلەستین بۆ بەهرەمەندی لە ژیانێکی هێمن لە نیشتمانی مێژووییاندا بخەنە گەڕ.

 مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پرێس‌کۆنفڕانسی هاوبەشی لەگەڵ ئەمیری قەتەر وتی: دیدارە بەردەوامەکانی بەرپرسانی دوو وڵات نیشاندەری پەیوەندیی تۆکمەی مێژوویی، فەرهەنگی و ئابووریی نێوان دوو وڵات و ڕوانگەی لێک نزیک سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانە.

وتیشی: لەم دیدارەدا وێڕای ئەمیری قەتەر سەبارەت بە پرسە دوو قۆڵی و هاوپەیوەندەکان بە بەرژەوەندیی دوو وڵات گفتوگۆمان کرد و بۆ گەشە و پەرەدانی پەیوەندییەکان و کردنەوەی بواری نوێی هاوکاری بڕیاری زۆر باشمان دا.

سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەدا بە ئاماژە بە بڕیاردان دوو وڵات بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی گونجاو لەپێناو کەمکردنەوەی ژان و ڕەنجی گەلی غەزە و وەستاندنی جەنایەتەکان لە دژیان، جەختی کرد: هەموو دەوڵەتان و گەلانی جیهان پێویستە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ بەرگری لە مافی خەڵکی فەلەستین و بەتایبەت غەزە، لە پێناو بەهرەمەندی لە ژیانێکی هێمن لە نیشتمانی مێژووییاندا بخەنە گەڕ.

342/