ئارەش پالیزبان لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە خەسرەو خەسرەوی پوور کە بە هەوڵی ناوەندی زمان و وێژەی کوردی ئیلامی بەڕێوە چوو، لە لێدوانێکدا بە بۆنەی دووی ڕەشەممە، ڕۆژی زمانی دایکی، وتی: حەوت هەزار زمانی زیندوو لە جیهان هەیە کە شەست و نۆی لە ئێرانە و نزیک بە بیست زمان لە ئەو ڕێژەیە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و هۆکارەکەشی دایک وباوکیان و کۆمەڵگایەکە کە سەرەنج ناداتە زمانی دایکی خۆی.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە چی دیکە زمانی ئاوێستاییمان نییە چونکوو منداڵێک پێی قسە ناکات و ئەوە کاتێک ڕوو دەدات کە دایک و باوکێک نین کە منداڵەکەیان بە ئەو زمانە پەروەردە بکەن، ئەو زمانە چی دیکە مردووە و زمانیش کاتێک کە دەمرێت فەرهەنگەکەی لەگەڵ خۆی دەبات چونکوو زۆربەی وشەکان فەرهەنگیان لەگەڵە. وشەگەلێک کە تایبەت بە ئەو زمانەیە و هاووڵاتای لە هیچ زمانێکی دیکەدا نییە.
ئەو زمانناسە سەبارەت بە زمانی کوردی وتی: زمانی کوردی زمانێکی گەورەیە و بۆ خۆی چەندین زمان دەگرێتەوە کە پڕە لە وشە و چەمکی تایبەت بە خۆی.
پالیزان لە درێژەدا وتی: هەندێک لە زمانەکان ڕۆڵی ناوەندگیریان هەیە و زۆر گرینگیان هەیە. وەکوو زمانی فارسی ڕۆڵی ناوەندگیری لە نێوان هەموو زمانەکانی ئێران هەیە و هەر بۆیە گرینگایەتی تایبەتی هەیە و وێڕای بەرز ڕاگرتن و تۆکمە کردنەوەی زمانی فارسی بۆ دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی ئەو ناوچە، بۆ پاراستنی زمانە دایکییەکانیش هەوڵ بدرێت و لە ئەو بارەوە باشترین کار پەروەردە کردنی منداڵان بە زمانی دایکیانە.
ناوبراو هیوای خواست کە بە هەوڵی بیرمەندان و ئەدیبانی پارێزگا لە ئەنجومەنی ئەدەبی زمانی کوردی بەیان بتوانرێت بۆ پاراستنی زمانی دایکی هەنگاوی کاریگەر هەڵبگیردرێت.
342/