٢٠ شوبات ٢٠٢٥ - ٢٠:٢١
نامەیەکی دۆناڵد ترامپ گەیشتە هەرێمی کوردستان

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى ده‌ستنووسى له‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكاوه‌ پێگه‌یشتووە.

 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "له‌ نامه‌كه‌دا سه‌رۆک ترامپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه‌."

ڕاشیگەیاندووە سه‌رۆكى ئه‌مريكا هەروەها له‌ كۆتاييى نامه‌كه‌يدا "هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه‌."

پێشتر نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە دۆناڵد ترەمپ کردبوو تێیدا ڕایگەیاندبوو: "هاوبەشیی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکان.

342/