٨ شوبات ٢٠٢٥ - ١٩:٠٥
سەدا 75 ی ژێرخانەکانی تەندروستی غەززە لەناوچووە

بەرپرسی نەخۆشخانە گەڕۆکەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە جەختی کرد کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سیستەمی تەندروستی و دەرمانی تەنیا شەڕ لە دژی نەخۆشخانەکان نەبوو، بەڵکوو شەڕ لە دژی مرۆڤایەتی و ورەی بەرخۆدانی خەڵکی ‌غەززە بوو.

  بوون و هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە لە ماوەی 15 مانگدا گەورەترین خەساری لە کەرتی دەرمان و تەندروستی ئەو ناوچەیە دا .

هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەسەر دۆخی تەندروستی و دەرمان و نەخۆشخانە دەوڵەتییەکانی غەززە لەگەڵ مەروان ئەلهمس بەرپرسی نەخۆشخانە گەڕۆکەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەنجام داوە.

ئەلهمس دەڵێت: ئێمە لە غەززە نزیک بە 32 نەخۆشخانەی دەوڵەتی، تایبەت و خێرخوازانەمان هەبوو بەڵام لە ماوەی شەڕدا تەنیا حەوت نەخۆشخانەی ماوە و پاشماوەکەی لەناوچووە. ئیسرائیل سەدا 75 ی ژێرخانە تەندروستییەکان لەوانە نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانی کردووەتە ئامانج. هەروەها لە 92 ناوەندی چاوەدێری سەرەتایی پزیشکی تەنیا 25 ناوەندی ماوە.

لە ئێستاشدا کە چەند نەخۆشخانەی کاتی و گەڕۆک کراوەتەوە بە هەموویانەوە بە قەد یەک نەخۆشخانەی دەوڵەتی گەورە خزمەتگوازی دەکەن.

ناوبراو دەڵێت: دۆخی شاری ڕەفەح تەنانەت قەیراناویترە چونکوو ژێرخان و سیستەمی تەندروستی بەتواوەتی لەناوچووە بەڵام بە هەموو توانمانەوە هەوڵ دەدەین تا نەخۆشخانەکان ببووژێنینەوە بەڵام زۆر تەنگ و چەڵەمە و لەمپەر لە سەر ڕێگامانە.

ئەو پەرپرسە ڕایدەگەیێنێت کە ئاستی گەییشتنی یارمەتیەکان بۆ غەززە تا ئێستا 73 بارهەڵگر بووە کە ئەوە زۆر کەمە لە بەرانبەر ئاستی خەسارەکاندا.

342/