لقی سلێمانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا داوا لە سەرجەم ئەندامانی دەکات لەپێناو پاڵپشتیکردنی داواکارییەکانی مامۆستایانی مانگرتوو، نیوەڕۆی چوارشەممە رێپێوانێک ئەنجامبدەن.
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەندامانی سەندیکاکە کاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆی چوارشەممە لەبەردەم پڕۆژەی نیشتەجێبونی شاری گۆیژە کۆدەبنەوەو بە ڕێپێوان بەرەو خێوەتی مانگرتوان دەڕۆن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، زیاتر لەهەفتەیەکە ژمارەیەک مامۆستای ناڕازی مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتوە و بەهۆیەوە بەشێکیان تەندروستیان تێکچووە.
342/