١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٣:٣٨
چارەنووسی زیندانیانی داعشی لە کوردستانی سووریا

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی زیندانییانی داعش بۆ وڵاتانی خۆیان.

  فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "ژنەڕاڵ مایکل کوریلا سەردانی سووریای کردووە و لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا، هەروەها بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" کۆبوونەتەوە".

فەرماندەییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجی سەردانەکە هەڵسەنگاندنێکە بۆ پێشهاتەکانی سووریا و هەڵمەتی شکستهێنان بە داعش لەوێ".

ئاماژەی بەوەشکرد "کوریلا سەردانی کەمپی ئاوارەکانی هۆل و کەمپەکانی دیکەی کردووە کە هەزاران کەسیان تێدایە کە پێشتر پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەبووە".

کوریلا جەختی لەوە کردەوە کە "ئەو ئاوارانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە لە کەمپی هۆڵ و کەمپەکانی باکوری سووریا لە راستیدا سوپایەکی داعشن کە لەژێر چاودێرییدان".

ڕاشیگەیاندووە "ئیدارەی ئەمریکا سەرنجی لەسەر پشتیوانیکردنە لە گەڕانەوەی دانیشتوانی هۆل و کەمپەکانی تر بۆ وڵاتانی خۆیان".

342/