١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٥:٤٧
ژمارەی کوژراوانی ئاگرکەوتنەوەکەی لۆس ئانجلێس بەرز بووەوە؛دۆخی مەترسیداری تایبەت ڕادەگەیێندرێت

ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەکەی لۆس ئۆجلۆسی ئەمریکا بۆ 24 کەس بەرز بووەوە.

 بە گوێرەی راگەیاندنی بەرپرسان، ژمارەی قوربانیان ئاگرە گەورەکەی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بۆ 24 کەس بەرز بووەوە.

ئاگر بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام لە دووهەم گەورەشاری ئەمریکا شەماڵە دەکات و هەموو ناوچەکانی سووتاندووە و هەزاران کەسی ئاوارە کردووە.

بە وتەی کارناسانی کەشوهەوی نەتەوەیی ئەمریکا، هەڵکردنی با بە خێرایی 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا بە واتای ئەوەیە کە لە سبەینێ سێشەممەوە دۆخی تایبەتی مەترسیدار ڕادەگەیێندرێت.

342/