٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٢٦
بێدەنگی ئەمریکا هەمبەر بە پلاماری ملیشاکانی عەرەب بۆ سەر کورد

ڕێکخراوی ئاشتی کوردی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕەخنەی لە بێدەنگ‌بوونی ئەمریکا هەمبەر بە پلاماری ملیشاکانی عەرەب بۆ سەر هێزەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزور گرت.

 ڕێکخراوی ئاشتی کوردی لە ڕاپۆرتێکدا ئاوڕی لە هێرشی چەند حەوتەیی ملیشاکانی عەرەب لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزۆر بۆ سەر هێزەکانی کوردی سووریا و دووپاتبوونەوەی ئەو هێرشانە لە ئەگێستی ٢٠٢٤ کە کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی لێ کەوتەوە.

ڕێکخراوی ئاشتی کوردی هۆکاری سەرەکیی دووپاتبوونەوەی ئەو هێرشانەی گرێ‌دایەوە بە بێدەنگیی ئەمریکا لەوبارەیە و جەختی کرد: هێزەکانی ئەمریکا هەمبەر بە هێرشی ملیشاگەلی هۆزەکانی عەرەب لە پەنای ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی کورد لەو ناوچەیەدا کاردانەوەیەکی ئەوتۆیان نەبووە و تەنیا لە کاتێکدا کە هێرشەکان ڕووی لە بنکەی ئەمریکییەکان بووە، کاردانەوەیان نیشان داوە.

ئەو ناوەندە هزرییە هوشداری دا کە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا نەبێتە ناوچەیەکی قەیراناوی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و پێویستە ئەمریکا بۆ سەقامگیری ناوچەکە و وەک هاوپەیمانی کوردەکانی سووریا لەوبارەیەوە هەڵوێستی هەبێت.

342/