١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٧:٤٦
ئەردۆغان و بارزانی باسی چیان کردووە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا دیداریان کرد.

  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماریی له‌ ئه‌نقه‌ره‌، رایگه‌یاند: گفتوگۆیان لەبارەی چەند بابەتێک کرد، لەنێویاندا بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا.

نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" رایگه‌یاند، "گفتوگۆمان لەبارەی چەند بابەتێک کرد، لەنێویاندا بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا.

342/