نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەی نیسان دا بە هێرشە دڕندانەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لەم ڕۆژە سەخت و دژوارانەی کە خەڵکی لوبنان بەرەوڕووی بوونەتەوە و بە چەشنێکی بەربڵاو کەوتوونەتە بەر پەلاماری دستدرێژیی دڕندانەی ئیسرائیل بە تەقینەوەی ژمارەیەکی زۆری دەزگاگەلی پێوەندی کەسێنی و هێرش بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکانی پڕ لە هاووڵاتی و ژن و منداڵ و هەروەها هێرش بۆ سەر دەیان گوند و شارۆچکە لە باشوور و بوقاع، شەهید و برینداربوونی ژمارێکی زۆری هێزەکانی بەرخۆدان و خەڵکی سڤیل و ئاوارەبوونی بە هەزاران کەس لە ماڵ و یانەی خۆیان، مەرجەعی باڵای ئایینی هاوڕیزی خۆی لەگەڵ لوبنانییە خۆشەویستەکان ڕادگەیێنێت و هاودەردی خۆی دەردەبڕێت.
مەرفجەعی باڵای شیعەی عێراق لە درێژەدا جەختی لە زەروورەتی تەرکیزی هەوڵەکان بۆ وەستاندنی ئەو هێرشە دڕندانە پەیتا پەیتاییە و پاڵپشتی لە گەلی لوبنان کردووە و داوای کردووە کە بۆ کەمکردنەوەی ژان و ڕەنجی لوبنانییەکان و دابین کردنی پێداویستییە مرۆییەکانیان تێبکۆشن.
342/