٨ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٥:٥١
تورکیا تیمێکی ڕۆژنامەوانی لە شنگاڵ بوردۆمان کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری شەنگال، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکیان کرد.

 کامەران عوسمان لەڕێکخراوی سی پی تی دەڵێت: لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا، دوو میدیاکاری (چرا تیڤی) نزیک لە یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، بە سەختی برینداربوون.

هەر بەهۆی بۆردوومانەکەوە، ئۆتۆمبێلی بە ئامانجگیراو خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی تردا و بووە هۆی زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکەی تر.

دەشڵێت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تاوەکوو ئێستا سوپای تورکیا ١١ جار بۆردوومانی قەزای شەنگال و ناوچەکانی دەووروبەری کردووە.

342/