٢٧ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٦:٤٢
دەنگەکانی خەڵک پارێزراوە/ لایەنگرانی بەربژێرەکان خۆیان لە بڵاوکردنەوەی گریمانەیی ئەنجامەکان بپارێزن

وتەبێژی شۆرای نیگەهبان دەڵێت: نابێت کاندیدەکان و لایەنگرانیان قسە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بکەن.

هادی تەحان نەزیف، وتەبێژی شۆرای له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە ئێران قسەی کرد.

تەحان نەزیف وتی: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە نزیکەی ٥٩ هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات و لە زیاتر لە ٩٥ وڵات بەڕێوەدەچێت.

داواشی لە لایەنگرانی بەربژێرەکان کرد خۆیان لە بڵاوکردنەوەی گریمانەیی ئەنجامەکان بپارێزن.

جەختیشی کرد کە دەنگەکانی خەڵک پارێزراوە.

342/