٢٦ ئایار ٢٠٢٤ - ١٩:١٢
مووشەکانی قەسام دڵی تێلاڤیڤی هەڵدڕی/ بیستنی دەنگی 15 تەقینەوە

لیواکانی قەسام ڕایگەیاند کە تێلاڤیڤ و شارۆچکەکانی دەوروبەری کراونەتە ئامانجی هێرشی مووشەکی قورس و میدیاکانی زایۆنیستیش ڕایانگەیاندووە کە دەنگی ١٥ تەقینەوە لە باکووری تێلاڤیڤ بیستراوە.

 لیواکانی قەسام لە کاردانەوە بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی مەدەنی فەلەستینی، تێلاڤیڤیان کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی.

میدیاکانی زایۆنیستی بڵاویانکردەوە کە لانیکەم ١٥ تەقینەوە لە تێلاڤیڤ دوای هێرشی مووشەکێکی قورس لە کەرتی غەززەوە بیستراوە و زەنگی ئاگادارکردنەوەش دوای ئەو هێرشانە لێدراوە.

سوپای ئیسرائیل وێڕای داننان بە هێرشی مووشەکی قورسی کەتیبەکانی قەسام، ڕایگەیاند کە هەشت مووشەک کە لە ڕەفەحەوە تەقێنراون گەیشتوونەتە تێلاڤیڤ.

کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە زیاتر لە ٢٠ شار و شارۆچکەی ناوەڕاستی ئیسرائیل و ناوچەی تێلاڤیڤ لێدراوە.

342/