لەم دیدارەدا ئایەتوڵا خامنەیی بە پێزانینی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران بۆ دەربڕینی سەرەخۆشی وتیان: کەسایەتییەکی ناوازەمان لەدەستدا. جەنابی سەرۆک برایەکی زۆر باش و بەرپرسێکی کارامە و لێهاتوو و دڵسۆز و جدی بوو.سودانی بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و وەفدی هاوڕێیان لە رووداوی کەوتنی کۆپتەر، هاتووەتە ئێران.
342/
٢٢ ئایار ٢٠٢٤ - ١٩:٤٤
News ID: 1460524
موحەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش گەیشتنی بۆ تاران چووە دیداری ڕێبەری باڵای ئێران.
محەممەد شیاع سودانی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە. سوودانی بە ناوی حکومەت و نەتەوەی عێراقەوە، سەرەخۆشی خۆی بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی و نەتەوەی ئێران دەربڕی.