٢٥ شوبات ٢٠٢٤ - ١٨:٣٥
داعش هێشتا هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر کوردستانی سووریایە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، داعشی هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ناوچەی کوردستانی سووریا وەسف کردووە.

 ئایان مەکاری نوێنەری تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر کوردستانی سووریا ، ئەفریقا و ئاسیای ناوەڕاست دێتە ئەژمار.

لە ڕاپۆرتی وەرزانەی 2023 ی هاوپەیمانان کە لە 9 ی نۆڤەمبەر بڵاو کرایەوە هاتووە کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئیزنی داوەتە داعش تا هێرشەکانی خۆی لە کوردستانی سووریا زیاد بکاتەوە.

342/