٢٥ شوبات ٢٠٢٤ - ١٨:٣٤
ئەو گەمارۆ و گوشارانەی لەسەر هەرێمە، لەسەر هەر وڵاتێک بوایە دەڕووخا

نوێنەری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وتی: ئەو گەمرۆ و گوشارانەی کە لە سەر هەرێمە لەسەر هەر وڵاتێکی دیکە بوایە، بەتواوەت دەڕووخا.

 ڕێبوار بابەکی لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم، وتی: بەڕێوەبەرایەتی ژیرانەی هەرێمی کوردستان، پێوەندیگەلێک کە بەهرەی لێدەبات ، پێوەندی لەگەڵ دەرەوە و دەستێوەرنەدان لە پرسەکان و ئەو بابەتانەی کە پێوەندیان پێوە نییە، هەموویان بووەتە هۆی گەشەی هەرێم و زاڵ بوون بەسەر قەیرانە جیاوازەکاندا.

بابەکی زیادی کرد: هەموو وڵاتانی جیهان ڕێز بۆ هەرێم دادەنێن و ئەو هەرێمە بە هەرێمێکی جیاواز وەسف دەکەن و هەر ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی کە هەرێم بەسەر گەمارۆ و کێشەکاندا زاڵ بێت و سەرەڕای پێنەدانی بودجە لەلایەن بەغداوە توانیویەتی دریژە بداتە گەڵاڵە گەورە ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەکان لە هەرێم.

342/