١٩ شوبات ٢٠٢٤ - ٢٠:٢٠
هاتنی کاڵای زایۆنیستی بۆ ناو ئێران قەدەغەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: جەخت دەکەمەوە کە هاتنی کاڵای زایۆنیستی بۆ ناو ئێران بەدڵنیایی قەدەغەیە و هیچ کاڵایەکی زایۆنی ناچێتە ناو ئێرانەوە.

 ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا کە ئەمڕۆ (دووشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان) لە شوێنی ئەم پێشانگایە بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: ئێران خەریکە ساڵێکی سەرقاڵی دیکە کۆتایی پێدێنێت. لە سایەی ڕێنمایی ژیرانەی ڕێبەری شۆڕش و تێڕوانینی حکومەت بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئاسیادا، ئاسۆیەکی بەرفراوانمان لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێراندا بینی. کەنعانی جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران پەرەی بە پەیوەندی لەگەڵ دراوسێیەکانی داوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: لە ڕوانگەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان، جگە لە وڵاتانی دراوسێ، پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دووریش هەیە.

سەبارەت بە دۆخی غەززە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنی بەبێ پشتیوانی ئەمریکا ناتوانێت بۆ یەک ڕۆژ درێژە بەو شەڕە بدات

342/