بەڕێوەبەری بنکەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە کرماشان وتی: هەزار گەڵاڵەی تایبەت بە کاروپیشەی تایبەت بە کۆڵبەران لە ناوچە سنورییەکانی ئەم پارێزگایە بەڕێوە چووە.
به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەیسەم کەلهۆڕی وتی: گەڵاڵەی بەرەکەت بە مەبەستی ساز کردنی کاروپیشە بۆ کۆڵبەران لە شارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان و کرماشان بەڕێوە چووە.
ئەو وتیشی: ڕووداوی نەتەوەیی بەرەکەت لە حەوتەکانی ڕابردوو لە کوردستان بەڕێوە چووە و گەڵاڵەکانی کاروپیشە لە کرماشان چووە ڕیزی گەڵاڵە هەڵبژێردراوەکانی مێهرەجانی بەرەکەتەوە.
کەلهۆڕی ڕایگەیاند: پارێزگای کرماشان کۆڵبەرانی ناوچە سنوورییەکانی بە بنکەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە کرماشان ناساندووە و ئەو کەسانە لە ئاسانکارییەرکانی ئەو گەڵاڵەیە بەهرەماند دەبن.