?>

10 کوژراو لە ھێزە ئەمنیەکانی عێراق بە دوای تەقینەوەی تیرۆریستیی لە باکووری بەغدا

10 کوژراو لە ھێزە ئەمنیەکانی عێراق بە دوای تەقینەوەی تیرۆریستیی لە باکووری بەغدا

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "لە تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لە قەزای تارمییەی باکووری شاری بەغدا 10 سەربازی عێراقی کوژراون".

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، "لە قەزای تارمییەی باکوری بەغدا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی جۆری هامەری فەوجی 3ی لیوای59 ی فیرقەی 6ی سوپای عێراقیدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار سەرباز کوژراون".  

 هاوکات و بەپێی بڵاوکراوەی میدیا عێراقییەکان، "بۆمبی دووەمیش تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە بە کۆی گشتی 10 سەربازی عێراقی کوژراون".

شانەی راگەیاندنی ئەمنی باس لەوە دەکات، "کاتێک کە هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی ئۆپراسیۆنێک بوون بۆ گەڕان بەدوای چەکدارانی نەناسراو و داعش، تەقینەوەکە روویداوە".

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License