?>

۲۲ هەزار کەسی سەرووی 80 ساڵ لە کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان بۆ دەکوترێ

جێگری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: زیاتر لە 22 هەزار کەسی سەرووی 80 ساڵ لە کەردستان ناکسینی کۆرۆنایان بۆ دەکوترێ.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیبراهیم قادری لەم بارەوە وتی: 150 ناوەندی تەندروستی لە پارێزگا ئامادەن بۆ ئەوەی واکسین بۆ ئەو کەسانە بکوتن و هەموو ڕۆژێک دەتوانن خزمەت بە 100 کەس بکەن.

ئەو وتیشی: ئەو کەسانەی ناویان لە ماڵپەڕێ سێودا تۆمار کراوە، دەتوانن سەردانی ئەو ناوەندە تەندروستییانە بکەن کە پزیشکیان هەیە و لە ڕێگای تەلەفونەوە کاتێکیان بۆ دیاری بکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: پاش کۆتایی هاتنی کوتانی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانە، جەماوەری 5 تاکوو 65 ساڵان بۆ کوتانی ڤاکسین بانگهێشت دەکرێن.

ئەو داکۆکی کرد: ئەم ڤاکسینە بەخۆڕایی بۆ هەمووان دەکوتریت و 11 هەزار و 129 کوردستانی کە کادیری تەندروستی، پزیشکەکان، نەخۆشە تایبەتەکان، خوێندکارانی پزیشکی و پەرەستاری دەگرێتەوە تا ئێستا ڤاکسینیان کوتاوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License