?>

یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و داوای پێکھێنانی ھەرچی خێراتری حکومەت دەکەن

یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و داوای پێکھێنانی ھەرچی خێراتری حکومەت دەکەن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم و بزوتنەوەی بابل کۆبونەوە و رایانگەیاند:" پێویستە هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت خێراتر بکرێن".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، دوێنێ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەڕائی و و بزوتنەوەی بابل بە سەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە باسیان لە پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی ئێستا و ڕێگاکانی پەلەکردن لە تەواوکردنی شایستە دەستورییەکان بە بەشداری هەمو هێزە نیشتمانییەکان کردووە.

هاوکات، ئامادەبوان جەختیانکردەوە قۆناغی داهاتوو گرنگە و داوای پەلەکردنی دەستپێکردنی هەنگاوە کردارییەکان دەکەن، بۆ تەواوکردنی رێکارە دەستورییەکان بۆ"هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمارو پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو کە لە توانایدا بێت داواکاریەکانی هاوڵاتیانی عێراق بەدیبهێنێت و ژیانێکی شایستەیان بۆ مسۆگەر بکات لەگەڵ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەمووان".

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییە کاراکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی کردووە، بەشداری بکەن لەدیالۆگ و دانوستانەکان، ئامادەیی خۆشیان دەربڕیوە بۆ نزیکبونەوە لە لایەنەکان کە "حکومەتی داهاتو دەبێت حکومەتێکی بەهێز و بەتوانا بێت کە خزمەتگوزاری پێشکەش بکات".

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*