?>

یەکیەتی و هاوپەیمانیی عەزم پشتیوانیی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاند

یەکیەتی و هاوپەیمانیی عەزم پشتیوانیی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاند

یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان رایانگەیاند، پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن بۆ دانیشتنی لایەنەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان و پاراستنی مافی دەستوریی پێکهاتەکان، هەروەها جەخت دەکەنەوە لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی یەکێتییەو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش پێویستە لەرێگەی ماددەکانی دەستورەوە یەکلایی بکرێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -ئاماژە بەوەش دەکەن، هەردولایەن جەخت دەکەنەوە لەسەر رەچاوکردنی پشک و بەرکەوتەی پێکهاتەکانی گەلی عێراق لە پێکهێنانی حکومەت لەوانەش هەڵوێستی ئەرێنی هەموان لەسەر کاندیدی فراکسیۆنی زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکومەت بە قبوڵکردن یان رەتکردنەوەی کاندیدەکە بەهۆکاری بابەتی و لەسەر بنەمای شیاوبونی، هەروەها جەخت لەسەر مافی قەرەبوکردنەوەی پارێزگا زیانبەرکەوتوەکان لەئەنجامی شەڕی تیرۆر، چارەسەری کێشەی چەک لەدەرەوەی دەوڵەت و ناوەندێتی بڕیار لەلای فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکەنەوە.

 بە پێی ھەواڵێکی میدیای خەندان ، لەسەر  کێشەکانی هەولێر و بەغداش یەکێتی و هاوپەیمانیی عەزم پشتیوانی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەستوریی و هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستور دوپاتکردوەتەوە.

لە بارەی بە پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراقیش هەردو حزبەکە دەڵێن، دوپاتیدەکەنەوە لەسەر گرنگی پاراستنی مافە دەستورییەکان و مافە نیشتیمانییەکانی لایەن و پێکهاتەکان کە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستپێدەکات، ئەو پۆستەش پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، دواتریش پێکهێنانی حکومەت، پەسەندکردنی بودجە و دەرچواندنی ئەو یاسایانەی گرنگ و پێویستن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*