?>

یەکیەتی ئەوروپا تالیبان بە فەرمی ناناسێ

یەکیەتی ئەوروپا تالیبان بە فەرمی ناناسێ

نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا دان بە تاڵیباندا نانێت، بەڵام لە چەند پێوەرێکی دیاریکراودا پەیوەندییان لەگەڵ دروستدەکەن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جۆزێف بۆرێل، نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا لەمیانی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکە رایگەیاند، "بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی ئەفغانستان پێویست بە رێککەوتن دەکات لەگەڵ ئەو حکومەتە نوێیەی کە لە ئەفغانستان پێکدەھێندرێت، ئەمە بە مانای ناساندن نایەت، پەیوەندیەکانمان بە گوێرەی ھەڵسوکەوتی حکومەتەکە پەرە دەسەنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجی ئەوەیان بۆ تاڵیبان داناوە کە تیرۆر ھەناردەی وڵاتانی دیکە نەکات، رێز لە سەروەریی یاسا و ئازادی رۆژنامەگەری بگرێت، ئاسانکاری بۆ گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ وڵاتەکە بکات، رێگە بدات بەو ھاوڵاتییە بیانییانەی کە لە وڵاتەکەن و ئەو ئەفغانستییانەی کە لە ژێر مەترسیدان و دەیانەوێت وڵاتەکە جێبھێڵن و لە رێگەی دانوستان لە نێوان ھێزە سیاسییەکانی ئەفغانستان حکومەتێکی گشتگیر پێکبھێندرێت.

جۆزێف بۆرێل باسی لەوەشکردوە، "بە گوێرەی پێنج پێوەر ھەڵسەنگاندن بۆ ھەڵسوکەوتەکانی تاڵیبان دەکەین، ھەندێک دەڵێن، بەڵام تاڵیبان ئەمانە بەجێ ناگەیەنێت، با ببینین، پەیوەندی ئێمە بەم مەرجانەوە دەبەسترێت".

مەلا عەبدولغەنی بەرادەر دامەزرێنەری تاڵیبان بەمزوانە حکومەتی نوێی ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت، هاوکات چەکدارەکانیان شەڕی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود دەکەن لە دۆڵی پەنجشیر لە باکوری کابوڵ.مەلا عەبدولغەنی بەرادەر کە ئێستا سەرۆکی مەکتەبی سیاسی تاڵیبانە، سەرۆکایەتی کابینەی نوێی حکومەت لە ئەفغانستان دەکات، پاش ئەوەی لە 15ی (اب/8)دا تاڵیبان دەستی بەسەر پایتەختی ئەفغانستاندا گرتەوە، لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر گەڕایەوە بۆ کابوڵ.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*