?>

یەشداریی شکۆمەندانەی عێراقییەکان لە نەریتی ڕێزنان لە سەرداری شەھید «سولەیمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس»

یەشداریی شکۆمەندانەی عێراقییەکان لە نەریتی ڕێزنان لە سەرداری شەھید «سولەیمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس»

سەرکۆنسولی ئێران لە کەربەلا جەختی کرد: نەریتی دووھەمین ساڵگەڕی ڕێزنان لە سەرداری شەھید «سولەبمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس» بە بەشداریی شکۆمەندی تاک بە تاکی جەماوەری عێراق بەرپا کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «موجتەبا کەریمی» سەرکۆنسولی ئێران لە کەربەلا لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس وتی: جەماوەری عێراق بۆ بەشداری کردن لە دووھەمین ساڵگەڕی ڕێزنان لە سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس» لە چاو یاڵی ڕابردوو شۆرو ھۆگرییەکی زیاتریان پیشان دا.

سەرکۆنسولی ئێران لە کەربەلا وتیشی: سەرکۆنسولگەریی ئێران و ھێزەکانی حەشدی شەعبی نەریتێکی شکۆمەندیان لە پارێزگاکانی بابیل و کەربەلا بەرپا کردو ڕێزیان گرت لە یادو ناوی ئەم دوو شەھیدە مەزنەی بەرەی خۆڕاگری.

«موجتەبا کەریمی» ھەروەھا وتیشی: جەماوەری عێراق بە بەشدارییان لە  دووھەمین ساڵگەڕی ڕێزنان لە سەرداری شەھید «سولەیمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس» ڕق و بێزاریی خۆیانیان بەرامبەر بە داگیرکەرانی ئەمریکی دەربڕی.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*