?>

ھەڵمەتەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر بنکەوبارەگای چەکدارانی دژەشۆڕش

ھەڵمەتەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر بنکەوبارەگای چەکدارانی دژەشۆڕش

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ھەڵمەتێکدا بنکەوبارەگای تاقمە دژە شۆڕشەکانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق کردە ئامانج.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان لە باکووری عێراقەوە، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ھەڵمەتێک دا بنکەو بارەگای چەکدارانی دژە شۆڕشی لە شاری «جەلالە»ی ھەڵکەوتوو لە ھەرێمی کوردستان و لە نزیکی سنووری ئێران کردە ئامانج، کە بە تەمابوون لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو لە ڕێگای ھەرێمی کوردستانەوە دزە بکەنە نێو خاکی ئێران و جم و جوڵێکی تێکدەرانە دەست پێ بکەن.

وەک لە ڕاپۆرتەکاندا ھاتووە، ئەم ھەڵمەتە ماوەی ٣٠ خولەکی خایاندووەو لە ڕێگای تۆپخانەو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامی گرتووە.

لەم ھەڵمەتەدا سێ مۆڵگەی چەکدارانی دژەشۆڕش لە ھەرێمی کوردستانی عێراق واتە «تەلان» و کوێستانەکانی «بەربزین» و «بن رەشکین» لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە کراونەتە ئامانج.

جێگای ئاماژەیە چەند ڕۆژێک بەرلە دەست پێ کرانی ئەم ھەڵمەتانە سوپای پاسداران بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و دانیشتووانی نزیک لە بنکەوبارەگاکانی تاقمە دژە شۆڕشەکانی لەو ھەڵمەتانە ئاگادار کردبووەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License