?>

ھەناردەکرانی زیاتر لە یەک میلیۆن تەن کاڵا لە گومرکەکانی پارێزگەی کوردستانەوە

ھەناردەکرانی زیاتر لە یەک میلیۆن تەن کاڵا لە گومرکەکانی پارێزگەی کوردستانەوە

چاودێری گومرکاتی پارێزگەی کوردستانی ئێران گوتی ، لە 9 مانگی رابردوودا ، یەک میلیۆن و 584 ھەزار و 992 تەن کاڵا لە گومرکەکانی ئەم پارێزگایەوە بۆ دەرەوەی وڵات ھەناردە کراوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خەلیل حەیدەری رۆژی یەکشەممە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ئیرنا بە ئاماژە بەوەی کە ھەناردەکردن لە گومرکەکانی سەیرانبەندی بانە ، سنە و باشماخی مەریوانەوە ئەنجام ئەدرێ ، گوتی : بایەخی دۆڵاریی ئەم ڕادەیە لە کاڵای ھەناردەکراو لە نۆمانگی ئەمساڵ دا ، 735 میلیۆن و 650 ھەزار دۆڵار بووە . 

حەیدەری گوتیشی : بەرھەمە ھەناردەکراوەکان زیاتر بەروبومی کشتوکاڵی ، پەترۆشیمی و کەرەسەی بیناسازیی بووە . 

سەیرانبەندی بانە و باشماخی مەریوان لە دەروازە سنووریەکانی کارا و فەرمیی نێودەوڵەتیی پارێزگەی کوردستانن . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*