?>

ھێزەکانی عێراق مۆڵگەی تیرۆریستانیان لە کەرکوک کردە ئامانج

ھێزەکانی عێراق مۆڵگەی تیرۆریستانیان لە کەرکوک کردە ئامانج

سەرچاوەیەکی ھەواڵدەری باسی ھەڵکوتانە سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشی کردووە لە پارێزگای کەرکوک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، ڕۆژی پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە وەزارەتی نێوخۆی عێراق ڕایگەیاند: فڕۆکەکانی «ئێف_١٦»ی عێراقی مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە کەرکوکی باکووری عێراق بە ھۆی سێ ڕۆکێتەوە کردووەتە ئامانج.

ڕۆژێک بەرلەوەش ھەر ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق چوار تیرۆریستیان لە پارێزگای دیالە قۆڵبەست کرد بوو.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە ژمارەی ئۆپراسیۆنە سەرکەوتووەکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی ئاسایشت و سوپای عێراق دژی بەرماوەکانی تیرۆریستانی تەکفیری لە خاکی ئەم وڵاتە پەرەی سەندووەو ھەوڵ دەدرێت ھەتا بەرماوەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق لەنێو بچن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*