?>

ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی عێراق بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە باکووری بەغدا

ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی عێراق بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە باکووری بەغدا

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق شەوی پێنج شەممە باسی ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە باکووری بەغدای پێتەخت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق ڕایگەیاند: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە بنکەیەکی گرینگی تیرۆریستانی داوەتە بەر پەلامار.

ھێشتا لە بارەی وردیاتی زیاتری ئەم ھەڵمەتەوە ھیچ ڕاپۆرتێکی زیاتر بڵاو نەبووەتەوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق ، ڕوو لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دەکەن.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش عێراق بە شێوەی فەرمی داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریستان یارمەتیی بدات.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*