?>

ھێرشی داعش بوسەر گوندێکی ناوچەی مەخموور

ھێرشی داعش بوسەر گوندێکی ناوچەی مەخموور

فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری قه‌زای مه‌خمور و ناحیه‌ی قه‌راج رایگه‌یاند، چه‌کدارانی داعش دوای ئه‌وه‌ی هێرشیانکرده‌ سه‌ر ماڵێکی گوندێکی سنوری ناحیه‌که‌ و خاوه‌ن ماڵه‌که‌یان کوشت، روبه‌ڕوی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان بونه‌ته‌وه‌ و 3 (سێ) که‌سی دیکه‌شیان کوشت که‌ یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ره‌ به‌پله‌ی نه‌قیب.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ غازی فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌سنوری قه‌زای مه‌خمور له‌ لێدوانێکدا به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردو، چه‌کدارانی داعش هێرشیانکرده‌ سه‌ر گوندی خه‌تاب له‌ سنوری ناحیه‌ی قه‌راج، له‌ناو گونده‌که‌ش چونه‌ سه‌ر ماڵێک که‌ خاوه‌نی ماڵه‌که‌ سه‌ر به‌حه‌شدی نیشتمانیه‌ و کوشتیان، پاش ئاگاداکردنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان، هێزێکی بنکه‌ی پۆلیسی حاجی عه‌لی که‌ له‌ناو ناحیه‌که‌ن روبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه‌.

وتیشی، "کاتی هاتنی هێزه‌که‌ی بنکه‌ی پۆلیسی حاجی عه‌لی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک چه‌کداری خۆبه‌خش بۆ شوێنی روداوه‌که‌، چه‌کدارانی داعش،  بۆمبی چێندراویان پێیاندا ته‌قانده‌وه‌، له‌ئه‌نجامیشدا 3 (سێ) که‌سیان کوژراون، یه‌کێکیان پله‌ی نه‌قیبه‌ و دو که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش، یه‌کێکیان پۆلیسه‌ و ئه‌وی دیکه‌شیان هاوڵاتیه‌که‌، هه‌روه‌ها 7 (حه‌وت) که‌سی دیکه‌ش برینداربون که‌ سه‌رجه‌میان هاوڵاتی مه‌ده‌نین سه‌ر به‌عه‌شیره‌تی لهێبن".

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License