?>

ھۆگری دەربڕینی عەرەبستان بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران لە بارەی ھەرێمی گازی «ئارەش»ەوە

ھۆگری دەربڕینی عەرەبستان بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران لە بارەی ھەرێمی گازی «ئارەش»ەوە

وەزیری وزەی عەرەبستانی سەعودی باسی ھۆگریی وڵاتەکەی و کوێتی کردووە بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ھەرێمی گازیی «ئارەش_ئەلدرە».

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەبدولعەزیز بن سەلمان» وەزیری وزەی عەرەبستانی سەعودی لە بیست و نۆھەمین کۆنفرانسی نەوت و گازی ڕۆژھەڵاتی ناڤین لە بەحرەین، باسی ئامادە بوونی ڕیازو کوێتی کرد بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ھەرێمی گازیی «ئارەش_ئەلدرە».

«بن سەلمان» لەم کۆنفرانسەدا وتی: موێت و عەرەبستان خوازیاری وتووێژن لەگەڵ ئێراندا سە بارەت بە ھەرێمی گازیی «ئارەش_ئەلدرە».چونکو ئەو سەرچاوانەی کە لەوێ دان بەرژەوەندیی ھتوبەشی ھەردووک وڵاتن.

لە پاش ڕاگەیاندنە، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بەم ڕێککەوتنە کاردانەوەی پیشان داو وتی: ھەرێمی گازیی «ئارەش_ئەلدرە». ھەرێمێکی ھاوبەشە لە نێوان وڵاتانی ئێران و کوێت و عەرەبستانی سەعودی و ھێندێک لە بەشەکانی لەو شوێنانەدا ھەڵکەوتوون کە لە نێوان ئێران و کوێت سنووریان بۆ دیاری نەکراوە.

جەختی لەوەش کردەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران مافی خۆی بۆ بەھرەوەرگرتن لە ھەرێمی ھاوبەشی گازی «ئارەش_ئەلدرە» بە پارێزراو دەزانێ.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*