?>

ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی «تەوافوقی» لە عێراق دا ھەوڵ دەدەین

ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی «تەوافوقی» لە عێراق دا ھەوڵ دەدەین

ئەندامێکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق وتی: ئەم ھاوپەیمانییە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی «تەوافوقی» لە عێراق ھەوڵ دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سائیر مەخیف» ئەندامی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق ڕایگەیاندووە: بۆ پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتووی عێراق بە شێوەی تەوافوقی ، دەبێ ڕێگاچارەیەک بۆ دەربازبوون لەم چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستا بدۆزینەوەو چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان بە دوای پێکھێنانی دەوڵەتی تەوافوقییە، دەوڵەتێک کە داخوازییەکانی شارومەندانی عێراقی وەدی بێنێ.

ڕۆژی ڕابردووش «موحەممەد سەھیود» ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق لە لێدوانێک دا ڕایگەیاند: ھێندێک لایەن دڵخۆشن بە بوۆشایی و دووبەرەکی دروست کردن لە نێوان شێعەکاندا، بەڵام کەسانی ژیرو بیرمەند دەبێ بۆ پەڕینەوە لەم قەیسرانەو ئاسایی کردنەوەی ڕەوشتەکە ھەوڵ بدەن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*