?>

ھادی عامری: سوپای ئیسرائیل بە کوشتنی «شیرین ئه‌بو عاقیله‌» تیرۆری ئەنجام داوەو ڕاستییەکانی کردووەتە ئامانج

ھادی عامری: سوپای ئیسرائیل بە کوشتنی «شیرین ئه‌بو عاقیله‌» تیرۆری ئەنجام داوەو ڕاستییەکانی کردووەتە ئامانج

«هادی عامری» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە شەھیدکرانی پەیامنێری فەلەستینیی کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند: گومان لەوە دانییە کە سوپای ئیسرائیل بە کوشتنی «شیرین ئه‌بو عاقیله‌» تیرۆری ئەنجام داوەو ڕاستییەکانی کردووەتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «هادی عامری» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» لە پەیامێکدا وێڕای شەرمەزار کردنی ھەنگاوە دڕندانەکەی لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری قودس لە مەڕ شەھید کردنی پەیامنێرە فەلەستینیەکەی کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند: کوشتنی «شیرین ئه‌بو عاقیلە» جارێکی تر ئەوەی دوپات کردەوە که‌ سوپای ئیسرائیل تیرۆری ئه‌نجام داوه‌ و ڕاستییه‌کانی کردووه‌ته‌ ئامانج بۆ ڕێگری کردن له‌ دۆکیومێنتکردنی تاوانه‌کانی دژ به‌ خه‌ڵکی فه‌له‌ستینی بێ تاوان.

لە پەیامەکەی «هادی عامری» دا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، به‌توندی ئه‌و تیرۆرە شەرمەزار ده‌که‌ین که‌ له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایونیه‌وه‌ به‌به‌رچاوی رای گشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ په‌یامنێری جه‌زیره‌وه‌ «شیرین ئه‌بو عاقیله‌»له‌کاتی روماڵ کردنی داگیرکارییه‌کانی هێزه‌کانی ئیسرائیل له‌شاری جنین ئه‌نجام درا.

«هادی عامری» ڕاشیگەیاندووە: ئێمه‌ ھاوکات لەگەڵ ئیدانە کردنی ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ ، داواش له‌ هه‌موو ویژدانه‌ زیندووه‌کان و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و حکومه‌ته‌کانی وڵاتانی ئیسلامی ده‌که‌ین که‌ کاربکه‌ن بۆ دامرکانه‌وه‌ی داگیرکارییه‌کانی ئیسرائیل و ڕاگرتنی کۆمه‌ڵکوژییه‌ به‌رده‌وامه‌کانی.

«هادی عامری» وتووشیەتی:سه‌ره‌خۆشی له‌ ینەماڵەوەی «شیرین ئه‌بو عاقیله‌»ی رۆژنامه‌نوس و سه‌رجه‌می خه‌ڵکی بیرئازادی جیهان و به‌رخۆدانی وڵاتانی جۆراوجۆر ده‌که‌ین، «شیرین ئه‌بو عاقیلە» به‌ شه‌هیدبوونی وه‌ک شایه‌تحاڵی خراپترین داگیرکاریی ناسراو به‌ مرۆڤایه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*