?>

گەڕانەوەی ھەزاران شارومەندی سوری بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

گەڕانەوەی ھەزاران شارومەندی سوری بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

دوای سەقامگرتنی سوپای سووریا لە «دەرعا بەلەد» لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، ھەزاران شارومەندی سووری گەڕانەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان لەم ناوچەیەی شاری «دەرعا».

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی نێوان چەکداران و دەوڵەتی سووریا بە مەبەستی چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت لە «دەرعا بەلەد» ، ھەزاران کەس لە دانیشتووانی دەرعا لە باشووری سووریا گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیانیان دەست پێ کردووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،ھێزەکانی ئەندازیاریی سوپای سوورڕیا خەریکی پاکتاوکردنی بست بە بستی ئەم ناوچەیەو کۆکردنەوەی مەتەریز و کردنەوەی  ڕێڕەوەکانن ھەتا ھەرچی خێراتر شارومەندان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

کەسانی چەکداریش چەکەکانیان ڕادەست کردووەو تیرۆریستانی نەیاری ئەم ڕێککەوتنەش گوێزراونەتەوە بۆ باکووری سووریا.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License