?>

گەڕانەوەی تەرمی پاکی ٤٣ شەھیدی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز بۆ ئێران

گەڕانەوەی تەرمی پاکی ٤٣ شەھیدی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز بۆ ئێران

فەرماندەری لێژنەی پەیجۆرکردنی بێ سەروشوێن بووانی سەربە ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: تەرمی پاکی ٤٣ شەھیدی سەردەمی ھەشت ساڵ بەرەڤانی و داستان ڕسکاندن لە سنووری نێونەتەوەیی شەلەمچەوە گەییشتەوە نیشتیمانی ئیسلامیی ئێران.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەردار سەیید موحەممەد باقڕزادە» فەرماندەری لێژنەی پەیجۆرکردنی بێ سەروشوێن بووانی سەربە ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: تەرمی ئەم شەھیدانە بەو ھەوڵانەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو لە شەڕگەکانی فەککە، دوورگەکانی مەجنون، ڕۆژھەڵاتی دیجلەو شەلەمچە دۆزرانەوە.

«باقڕزادە» وتیشی: تەرمی ئەم شەھیدانە ھی ھەڵمەتی «وەلفەرجری بەرایی، خەیبەر، بەدرو ھێرشەکانی دوژمنن لە ساڵی ١٣٦٧ی کۆچیی ھەتاوی.

فەرماندەری لێژنەی پەیجۆرکردنی بێ سەروشوێن بووانی سەربە ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمڕۆ ڕۆفاتی چوار لەشکریی عێراقیش ڕادەستی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کراوە، وتیشی: شوناسی نیوەی شەھیدەکانی ئێران ئاشکرا بووەو قۆناغەکانی دواتری ناس کردن لە ئەھوازو تاران ئەنجام دەگرێت.

بە سەرنجدانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێ و ڕەسمی پێشوازی کردنی خەڵک لە تەرمی شەھیدان  بەڕێوە ناچێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*